پەیوەندی: 009647702581617 | info@sulycom.net
بێگومان کەس نییە لە مۆبایلەکەی تێبینی چەند ھێمایەکی نەکردبێت کە لەسەرەوە لە تەنیشت تۆڕی ئینتەرنێتەکەوە دەردەکەوێت، کە لە جۆری 3G و پاشان 4G یان E و ھەتا EDGE دەبینرێت، ھەر جۆرێک لەم ھێمایانەش مانایەکی تایبەتی خۆی ھەیە و پەیوەستە بە جۆری ھێڵی ئینتەرنێتەکە لەڕووی خێراییەوە. لێرەدا مانای ئەو ھێمایانە دەخەینە ڕوو، کە لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت دەردەکەوێت، ئەوانیش بریتین لە: ١/ ھێمای E مۆبایلەکە لە جۆری تەکنۆلۆژیای نەوەی دووەمە، کورتکراوەی وشەی "EDGE"ە، ئەوە دەگەیەنێت لە کاتی پەیوەندیکردن بە ھێلی ئینتەرنێت خێراییەکەی لە چرکەیەکدا دەگاتە 300 کیلۆبایت. ٢/ ھێمای 3G مۆبایلەکە لەجۆری تۆڕی نەوەی سێیەم و خێرایی ئینتەرنێتەکەی لەوەی پێشتر زیاترە. ٣/ ھێمای H کورتکراوەی وشەی HSPA، خزمەتگوزاری نەوەی سێیەمە و دەتوانێت خێراییەک پێشکێش بکات، کە لە چرکەیەکدا دەگاتە 7.2 مێگابایت. ٤/ ھێمای H+ ئەم جۆرەیان خێراییەکەی دەگاتە دووھێندەی تۆڕی نەوەی سێیەم کە 14 و 50 مێگابات لە چرکەیەکدایە، واتە خێرایی 3G و H. ٥/ ھێمای 4G واتە مۆبایلەکە لە جۆری تۆڕی نەوەی چوارەمە، ھەروەھا بە ھێمای (LTE)یش دەردەکەوێت، کە کورتکراوەی Long Term Evolution، خێراییەکەشی لە چرکەیەکدا 100 مێگابایتە. ٦/ ھێمای 4G+ ئەم جۆرەیان یەکەم نوێبوونەوەی تەکنۆلۆژیای تۆڕی نەوەی چوارەمە، دەتوانرێت بەشێوەیەکی زۆر خێرا و بەکوالیتی بەرز سەیری ڤیدیۆ بکەیت، ھەروەھا بەبێ ئەوەی بپچڕێت یان تەنیا چرکەیەک چاوەڕوان بکەیت.