پەیوەندی: 009647702581617 | info@sulycom.net

«ئینته‌رنێتی شته‌كان» چییه‌؟!

2015-10-30 14:37:54


ئینته‌رنێت كه‌ تۆڕێكی جیهانییه‌و داتاو په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئای پیی كۆمپیوته‌رو ئامێره‌كان ئاڵوگۆڕده‌كات، گۆڕانگاری له‌شێوازی په‌یوه‌ندی و بازرگانی و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌روه‌روده‌و یاسایی و بواره‌كانی تریشدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروستكرووه‌.
له‌ئێستادا زیاتر له‌ سێ ملیار خه‌ڵك له‌ڕێگه‌ی چوار ملیارو 300 ملیۆن ئای پی ئه‌درێسه‌وه‌ به‌هه‌موو شێوازه‌كانی كۆمپیوته‌رو نۆتبوك و مۆدێم و ئامێری ته‌ندروستی و تابلێت و مۆبایله‌وه‌، به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ كۆنێكتن. 
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه‌ جیهانێكی چوارهه‌زار ئێكسابایتییه‌ كه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئێمه‌ دابینكراوه‌. ده‌مانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگیرسانی قۆناغی داهاتووی ئینته‌رنێت و تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌یی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژیانمان قسه‌ بكه‌ین، ئه‌مه‌ش زاراوه‌یه‌كی نوێیه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت «ئینته‌رنێتی شته‌كان» كه‌ نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئینته‌رنێته‌و پێناسه‌كه‌ی له‌پێناسه‌ی كلاسیكی ئینته‌رنێت فراوانتره‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت پابه‌ندی شوێن نه‌بێت واته‌ ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی شته‌كان بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌وه‌ بێت كه‌ له‌شوێنێكی دیاریكراودا بێت.
ئه‌مه‌ چۆن كارده‌كات؟ با به‌نمونه‌یه‌ك رونی بكه‌ینه‌وه‌. وای دابنێ كه‌ره‌سته‌یه‌كی ماڵه‌وه‌مان هه‌یه‌ وه‌ك به‌فرگره‌. پێش هه‌موو شت پێویسته‌ ناسنامه‌یه‌ك یان ژماره‌یه‌كی هه‌بێت كه‌ له‌به‌فرگره‌كانی تری جیابكاته‌وه‌. پاشان پێویسته‌ ئۆنلاین بێت تا توانای په‌یوه‌ندیكردنیكی هه‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر خۆی له‌وایه‌رلێسدا ده‌بینێته‌وه‌. سێیه‌میش پێویسته‌ ئامێری هه‌سته‌وه‌ری تێدایێت كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ زانیاریت سه‌باره‌ت به‌ ژینه‌گه‌كه‌و به‌ركه‌وتنه‌كانی پێده‌گات. دواجاریش له‌ڕێگه‌ی وایه‌رلێسه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی به‌فرگه‌ره‌كه‌ بكه‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌و ته‌كنۆلۆجیایه‌ی تێدا به‌كارده‌هێنیت كه‌ له‌مڕۆدا به‌رده‌سته‌.
به‌مدواییانه‌ هه‌ردوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئه‌پڵ و سامسۆنگ دوو سه‌عاتی پێكه‌وه‌ كۆنێكتكراویان راگه‌یاند كه‌ له‌ڕێگه‌یانه‌ به‌كارهێنه‌ر سه‌رباری زانیاری سه‌باره‌ت به‌ كات، ده‌توانێت په‌یوه‌ندی وه‌ربگرن و چاودێری هه‌موو هه‌نگاوێك بكه‌ن و سه‌رنج تۆماربكه‌ن.
پێش ئه‌وه‌ش گوگڵ چاویلكه‌ی گوگڵی دروستكردووه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت وێنه‌و ڤیدیۆ تا قه‌باره‌یه‌ك كه‌ ده‌گاته‌ 12 گێگابایت، بگرێت.
له‌مڕۆدا له‌كوردستان كۆمپانیاكان ده‌توانن به‌شێوه‌ی بێته‌ل په‌یوه‌ندی به‌ كامێرا سێكیوریتییه‌كانیانه‌وه‌ بگرن و چاودێری كاره‌ بازرگانییه‌كانیان بكه‌ن.
له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی تری ئه‌وروپا خه‌ڵك ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ته‌رمۆمه‌تری پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌وه‌ پله‌ی گه‌رمای ژوره‌كانیان كه‌م و زیاد بكه‌ن.
له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێتی شته‌كانه‌وه‌ ده‌توانین فڕن و قوفڵی ده‌رگاو ته‌له‌فزیۆن و ئۆتۆمبێل و غه‌ساله‌و چه‌ندین ئامێری تری رۆژانه‌ی ژیانمان به‌ ئۆنلاین له‌شوێنی دور له‌ئامێره‌كانه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنێكی مۆبایل و تابلێته‌كانمانه‌وه‌، به‌كاربهێنین. 
پێشبینی ده‌كرێت به‌ هاتنی ساڵی 2020 نزیكه‌ی 50 ملیار ئامێر به‌ ئینته‌رنێت و چاودێری هه‌ستئامێزه‌وه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌و داتاكان له‌و ماددانه‌ وه‌ربگیرێت و بۆ ئینته‌رنێت ئه‌پلۆد بكرێن. ئه‌مه‌ش به‌ گۆڕانكارییه‌كی به‌رده‌وام له‌جیهاندا داده‌نرێت.
له‌ڕوی ته‌ندروستیشه‌وه‌ ئه‌م بواره‌ له‌پێشكه‌وتندایه‌. پزیشكی كیشوه‌رێك ده‌توانێت له‌دوره‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كانی كه‌سێك له‌كیشوه‌رێكی تره‌وه‌ دیاری بكات. بۆ نمونه‌ نه‌خۆشێك له‌ئه‌فه‌ریقاوه‌ ده‌توانێت یارمه‌تی پیشه‌گه‌رانه‌ له‌پزیشكێك له‌شانشینی یه‌كگرتووه‌وه‌ وه‌ربگرێت. له‌وه‌ش زیاتر به‌ستنی ئامێری هه‌سته‌وه‌ر له‌سه‌ر ئامێره‌ پزیشكییه‌كان و نه‌خۆشه‌كان ده‌توانێت چاودێری فشاری خوێن و ره‌وشی دڵ و رێژه‌ی شه‌كره‌یان بكات و یارمه‌تی خێرایان پێشكه‌ش بكات.
ئاسایشیش پرسێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌م جۆره‌ ئینته‌رنێته‌دا. له‌كاتێكدا ملیاره‌ها ئامێر به‌تۆڕی جاڵجاڵۆكییه‌وه‌ به‌ستراون مرۆڤ پێویسته‌ چی بكات تا له‌وه‌ دڵنیابێت كه‌ زانیارییه‌كانی نه‌دزرێن؟ ئایا كه‌سێك ده‌توانێت بچێته‌ ناو به‌فرگره‌كه‌مانه‌وه‌؟. ئینته‌رنێتی شته‌كان ئۆفه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی خستووه‌ته‌ به‌رده‌م كۆمپانیاكان له‌جیهاندا.
به‌كورتی ئینته‌رنێتی شته‌كان هه‌موو شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان ده‌گۆڕێت.






باشترین پەیمانگە لە کوردستان

Instagram Aylık oto beğeni paketi

Instagram Aylık oto beğeni paketi Nedir Ne İşe Yarar

Bu konuyu size hemen kısaca anlatmak isterim beğeni paketi aldığınız da siz fotoğraf paylaşmanız sonucu resminize otomatik olarak beğeni gitmektedir Günün 24 saati resim gönderebilirsiniz