پەیوەندی: 009647702581617 | info@sulycom.net

2017-12-18 16:51:00


بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ تۆڕەکەیان، لە سەرانسەری جیھاندا، بەردەست کرد. ڕۆژی ھەینی 15/12/2017، بەرپرسانی فەیسبووک، تایبەتمەندییەکی نوێیان بە ناوی دوگمەی (Snooze) بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد، کە ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ناوی ھەموو ھاوڕێکانت دەردەکەوێت، ئەگەر لەسەر ناوی ھەر ھاوڕێیەکیشت دایبگریت، بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ھیچ بڵاوکراوەیەک (پۆستێک)ی ئەو ھاوڕێیەت نابینی. لەو 30 ڕۆژەدا، ھەر کاتێک بتەوێت دەتوانی تایبەتمەندیی (Snooze) لەسەر ناوی ھاوڕێکەت لابەریت و دووبارە بڵاوکراوەکانی دەبینیتەوە، ئەگەر ئەو دوگمەیەش دابگریت، ھاوڕێکەت پێی نازانێت. دوای ئەوەی ئەو 30 ڕۆژە تێدەپەڕێت، فەیسبووک بەشێوەیەکی خۆکاری، ئاگادارکردنەوەیەکت بۆ دەنێرێت و پێت دەڵێت، کە 30 ڕۆژەکە کۆتایی ھاتووە و لەمەوپاش بڵاوکراوەکانی ئەو کەسە دەبینیت. ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئەو کەسانە سوودی ھەیە، کە چەند ھاوڕێیەکیان لەنێو فەیسبووکدا ھەیە، بەردەوام بڵاوکراوەی بێسوود بڵاو دەکەنەوە و حەز ناکەن ئەو بڵاوکراوانەیان ببینن. فەیسبووک لە ساڵی 2004دا کارا کرا، ئێستاش لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکیش، بەردەوام خزمەتگوزاریی بەسوود بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.






باشترین پەیمانگە لە کوردستان

Instagram Aylık oto beğeni paketi

Instagram Aylık oto beğeni paketi Nedir Ne İşe Yarar

Bu konuyu size hemen kısaca anlatmak isterim beğeni paketi aldığınız da siz fotoğraf paylaşmanız sonucu resminize otomatik olarak beğeni gitmektedir Günün 24 saati resim gönderebilirsiniz