پەیوەندی: 009647702581617 | info@sulycom.net

چۆنیەتی خاوێنکردنەوەی کۆمپیوتەر لەزیانەواڵا(ڤایرۆس) بەبێ دژە ڤایرۆس

2017-12-20 21:59:04


هەندێک جار بە هۆی بەکارهێنانی بیرگەیەکی دەرەکی یاخود بە هۆی داگرتنی نەرمەکاڵایەک لە ڕێگەی پێگەیەکی باوەڕ پێنەکراوەوە یاخود لە ڕێی هەر بابەتێکی دیکەوە ئەو کۆمپیوتەرانەی کە بە سیستمی وەگەڕخەری ویندۆز کاردەکەن لە ویندۆزی ۷ و ٨ و ٨.۱ و ۱۰ـــدا ڕووبەڕووی گرفتی دیار نەمانی زانیاریەکانیان دەبنەوە ئەگەرچی دەڕوانینە هەر یەکێک لە درایڤەکان چەند گێگایەکی زۆری داگیر کردووە و زانیاری هەیە بەڵام کە دەیکەینەوە هیچ بابەتێک نیشان نادات. هەرووەها ڕووبەڕووی ئەو حاڵەتە بووینەتەوە کە بوخچە(فۆڵدەر)ــی زانیاریەکان دەکەینەوە تەنیا بابەتی جۆری (shortcut)بوونی هەیە و هیچ یەکێک لە زانیاریەکان نیشان نادات. لێرەدا باسی لابردن و سڕینەوەی ئەو زیانەواڵایە دەکەین بۆ سیستمی وەگەڕخەری ویندۆز. ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە کۆمپیوتەرەکەت دابگرسێنە و چەند جارێک ڕیفرێشی بکەوە لە ڕێگەی کرتەی ڕاست و هەڵبژاردنی REFRESH یاخوود داگرتنی دووگمەی F5 پاشان دەبێ بەشی ڕەن بکەینەوە لە ڕێگەی داگرتنی دووگمەکانی Windows+R یاخود دۆزینەوەی لە لیستی دەستپێک (Start) لە Runــدا دەنوسین CMD و دووگمەی ENTER دادەگرین، بەشی سی ئێم دی دەکرێتەوە. پاشان لە سی ئێم دی ئەم کۆدەی خوارەوە وەک خۆی بنوسەوە attrib -r -h /d /s لێرەدا بۆ بەرچاو ڕوونی و دوورکەوتنەوە لە هەڵە کۆدەکەتان بۆ دەنوسم … ئاتریب ، سپەیس، ماینەز ئاڕ، ماینەز ئێچ،سپەیس، سلاش دی، سپەیس سلاش ئێس. پاشان دووگمەی ENTER دادەگرین و دەست دەکات بە گەڕان و سڕینەوەی زیانەواڵاکە.






باشترین پەیمانگە لە کوردستان

Instagram Aylık oto beğeni paketi

Instagram Aylık oto beğeni paketi Nedir Ne İşe Yarar

Bu konuyu size hemen kısaca anlatmak isterim beğeni paketi aldığınız da siz fotoğraf paylaşmanız sonucu resminize otomatik olarak beğeni gitmektedir Günün 24 saati resim gönderebilirsiniz