پەیوەندی: 009647702581617 | info@sulycom.net

باشترین پەیمانگە ، باشترین مامۆستا

ئەگەر دەتەوێت لە داهاتوودا ببیت بە کەسێکی شارەزا و بە توانا لە بواری تەکنەلۆجی دا ببە بە خوێندکار لە لای ئێمە

باشترین پەیمانگە لە کوردستان

   -: مێژووی پەیمانگە 

بە بڕیاری بەرێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١١ مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی ئەهلی وەک یەکەمین پەیمانگەی ئەهلی بە سیستەمی خوێندنی پێنج ساڵەی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەستی بە وەرگرتنی خوێندکار کردووە 
 ئێستا پەیمانگە لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ پێ ئەنێتە ساڵی حەوتەمی خوێندنی و خاوەنی دوو خولی دەوچوونی خوێندکارانە کە خولی یەکەم ژمارەیان ٨٦ خوێندکارە و خولی دووەم ژمارەیان ١١٦ خوێندکارە 

گەلەری

خوێندنی ئەکادیمی

پەیمانگا دوای پێنچ ساڵ دەتوانێت بروانامە بداتە خوێندکارەکانی کە بە سەرکەوتووی قۆناغەکان تەواو بکات: وانەکان لە سەرجەم قۆناغەکان بەشێوەیەکی ئەکادیمی بریاری لەسەر دراوە کە تێیدا خوێندکار پلە بە پلە وانەکان لە قۆناغەکان وەردەگرێت و شارەزایی تەواو لەو بابەتانە پەیدا دەکات کە دەیخوێنێت.

قۆناغی یەکەم : Microsoft Office Word 2010 , Information technology , Internet-Communication Technology , Operating System - Windows 7

قۆناغی دووەم : Microsoft Power Point 2010 , Database - Access 2010 , Microsoft Excel 2010 , Adobe Photoshop + Premier

قۆناغی سێیەم : Workstation Administration , Web base Technology + HTML , Operating System Linux, CISCO , Visual Basic

جگە لەم وانانە خوێندکاران وانەی (دین) لە قۆناغەکانی یەکەم و دووەم و (عەرەبی) لە قۆناغەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم دەخوێنن، وانەکانی کوردی و ئینگلیزی لە سەرجەم قۆناغەکان دەخوێنن، وانەی بیرکاری لە یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم دەخوێنرێت، و وانەی فیزیا لە یەکەم و دووەم و سێیەم و مافی مرۆڤ لە قۆناغی یەکەم، پەروەردەی وەرزشی لە قۆناغەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم، مەدەنی لە قۆناغی پێنجەم

هەروەها پەیمانگا ئەم بەشانە لە خۆ دەگرێت لە دوای قۆناغی سێیەم:

Programming

یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی، بەشی پرۆگرام کە لە قۆناغی چوارەمەوە خوێندکار دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لە بواری پرۆگرامسازی و دارشتنی پرۆگرام، دروستکردن و بەرێوەبردنی بنکەی دراوە (داتابەیس) خوێندکار لەم بەشەدا ئەم وانانە دەخوێنیت :

Java , OOP , C# , C++ , SQL Server , DBA , Mobile App (Android) , Mobile Technology , MIS , Information Security

web development

یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی، وێب دارشتن کە لە قۆناغی چوارەمەوە خوێندکار دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لە بواری دیزاین کردن و دارشتنی وێبسایت. خوێندکار لەم بەشەدا ئەم وانانە دەخوێنیت:

HTML , HTML5 , CSS , JS , Dreamweaver, MySQL , PHP , AJAX , MIS , Information Security

Network

یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی، بەشی ڕایەڵە کە لە قۆناغی چوارەمەوە خوێندکار دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لە بواری دروستکردن و بەرێوەبردنی ڕایەڵە و کاکردن لەسەر رەقەکاڵاکانی رایەڵە. خوێندکار لەم بەشەدا ئەم وانانە دەخوێنیت:

CCNA , CISCO , Server , PHP , SQL Server , GSM , LINUX , DBA , MIS , Information Security

نوێترین بابەت

پەیوەندی

ناونیشان پەیمانگە

ناونیشان: سلێمانی - پرۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی

هەلکەوتە: سەرووی تەلەفیزیۆنی کوردسات

ئیمەیل : info@sulycom.net

مۆبایڵ : 009647702581617


سۆشیال میدیاکان

پەیجی فەرمی فەیسبووک

پەیجی تویتەر

لە کاتی بوونی هەر پرسیارێک دەتوانیت پەیوەندی بە ئێمەوە بکەیت